عەلی ڕەبیعی، وەزیری كارە دەوڵەتی ڕوحانی دانی بەوەدانا كە بە میلیۆن كریكار لە ئێرانیی بەشیوەی ناڕەسمی، واتە بە بێ گرێبەستێک لە مافەکانیان بێبەش کراون و خراونەتە پەراوێزەوە.
عەلی ڕەبیعی لە کۆبوونەوەیەکی ڕەسمیدا دانی بەوە دانا کە ١٠ میلیۆن کرێکار لە ئێران لە مافەکانیان بێبەشن. ئەو گوتی باش دەزانم ژیانی كرێكاری زۆر سەختە و لە کەمیدان ئاوسان بە مانای هەرزانی نییە.
عەلی ڕەبیعی ئیدیعای ئەوەی کرد کە دەوڵەت لە ماوەی 2 ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە ١٠ مییلۆن كرێكاری ناڕەسمیی بیمە کردوە.
چالاکانی کرێکاری دەڵێن بێ لە ڕاست و ردووستیی ئەم ئیدیعایە و ئیعتباری ڕاستەقینەی وەها بیمەیەک، بەڵام وەزیری كار بە ئاشکرا دانی پیدا هێناوە كە نەتەنیا بە میلیۆن كرێكاری ناڕەسمی و پەراوێزخراو لە ئێران هەیە، بەڵكوو دەوڵەت توانیویەتی تەنیا بەشێک لەوان بیمە بکا.
وەزیری كاری دەوڵەتی ڕوحانی دەڵێ دەڵێ بە هۆی گەندەڵی و سامان وەسەریەكنان و رێگرییە قانونییەکان پێگە و حقووقی كرێكارانی ئێران ژێر پێنراوە. عەلی ڕەبیعی وەک نموونە باسی ئەوەی کرد کە لە دەوڵەتی پێشوودا شیركەتەكانی ڕێكخراوی دابینكردنی كۆمەڵایەتییان بە چەكێكی لەگۆترە بە بانكێكی ساختەیی بیانی دەفرۆشت