دەوڵەتی ئامریكا دانی پێدانا كە ٤٠٠ میلیۆن دۆلاری بە ئێران داوە و ئەم وڵاتەش زستانی ڕابردوو بارمتەكانی بۆ ئازاد كردوە.
دەوڵەتی ئۆباما پێشتر ڕایگەیاندبوو كە بۆ ئازادكرانی ئەم بارمتانە هیچ باج و پارەیەكی نەداوە.
جۆن كێربی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئامریكا لە پرێس كۆنفرانسێكدا ڕایەگەیاند کە زستانی پێشوو بە مەبەستی ئازادكرانی ٥ بەلەمەوانە بەبارمتە گیراوەكان ٤٠٠ میلیۆن دۆلاریان بە ئێران داوە.
كۆماریخوازەكانی ئامریكا لەو ماوەیەدا بەردەوام ئۆبامایان بەوە تاوانبار دەكرد كە بۆ ئازادكرانی ئەم بەندكراوانە باجی بە ئێران داوە، بەڵام دەوڵەتی ئۆباما پێدانی پارەی بە ئێران ڕەد دەكردەوە. بەڵام ڕۆژنامەی واڵ ستریت ژۆرناڵی ئامریكا ڕۆژی ١٢ گەلاوێژ لە ڕاپۆرتێكدا بڵاوی كردەوە كە دیپڵۆماتەكانی ئامریكا بە سویس لە مانگی ژانویە ڕابردوودا دوای دڵنیابوونیان لە گەڕانەوەی بەلەمەوانەکان و سواربوونیان لە فڕۆكەخانەی مێهرئابادی تاران، بڕی ٤٠٠ میلیۆن دۆلاری نەغد بە ئێران درا.
ئەم ڕۆژنامەیە هەروەها نووسیبووی ئەو پارە نەغدەی كە بە ئێران درا، دراوی جۆراوجۆری دۆلار و یۆرۆ بوو و لە سندووقی داردا جێیان كردبوونەوە.