لە شاری سە و لە گۆڕستانی بەهەشتی محەممەدیی ئەو شارە ڕێوڕەسمێک لە سنە بەبۆنەی ساڵڕۆژی کۆچی دوایی مهەندیس ئەدەب بەڕێوەچوو.
لەو کۆبوونەوەیەدا کە بەبۆنەی نۆهەمین ساڵی مەرگی مهەندیس بەهائەددین ئەدەب، نوێنەری سنە و سەرۆکی فڕاکسیۆنی نوێنەرانی کورد لە مەجلیسی شەشەمدا پێکهاتبوو، کۆمەڵێک لە چالاکانی مەدەنی و سیاسی و ئەندامانی بنەماڵەی مهەندیس ئەدەب بەشدار بوون.
ئەو کۆبوونەوەیە لە کاتێکدا گیرا کە بەهۆی فشاری زۆری ناوەندە ئەمنیەتییەکان بەشی وتار و خوێندوەی پەیامەکانی لێ لابرا و ئەو کۆڕی ڕێزلێنانە لە بێدەنگیی تەواودا بە چوونە سەر قەبرەکەی و خوێندنی فاتیحا کۆتایی پێهات.
ئەندامانی بەرەی یەکگرتووی کورد، ڕۆژنامەنووسان و چالاکانی مەدەنی و مافی مرۆڤ بەشێک لە بەشدارانی ئەو کۆبوونەوەیە بوون.
مهەندیس بەهائەدین ئەدەب بۆ ماوەی ٨ ساڵ نوێنەری شاری سنە لە مەجلیسی پێنجەم و شەشەم بوو، بەڵام لە مەجلیسی حەوتەمدا کە وەک کاندیدی سەربەخۆ ناونووسیی کردبوو، سەڵاحییەتەکەی لەلایەن شوڕای نیگابانەوە ڕەت کرایەوە.
مهەندیس ئەدەب ساڵی ١٣٨٤ی هەتاوی بەرەی یەکگرتووی کوردی بە هاوکاریی کۆمەڵێک لە هاوبیران و چالاکانی سیاسی و فەرهەنگیی کورد دامەزراند.
مهەندیس ئەدەب ساڵی ٨٦ی هەتاوی بەهۆی نەخۆشیی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد.