ئاواره په‌رته‌وی، خه‌ڵكی شاری بانه ماوه‌ی مانگێکە له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپا له شاری بانه ده‌سبه‌سه‌ر کراوە و تا ئێستاش چاره‌نووسی نادیاره.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی پارێزه‌رانی مافی مرۆڤ له كوردستان، ئاواره په‌رته‌وی ڕۆژی ٢١ پووشپه‌ڕ له شوێنی كاره‌كه‌ی له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران له بانه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی ناڕوون گواستراوه‌ته‌وه.
بنه‌ماڵه‌ی ئاواره په‌رته‌وی پاش مانگێک لە گیرانی کوڕەکەیان تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ بە شوێنی ڕاگرتن و هۆكاری ده‌سبه‌سه‌ركرانی ڕۆڵەکەیان نازانن. ئەوان سەرەڕای ئەوەی چه‌ند جار سه‌ردانی بنکەی سپای پاسداران و ئیداره‌ی ئیتلاعاتیان كردوه، به‌ڵام ڕاستییه‌كانیان پێ نه‌گوتوون و هه‌ر بۆیه بنه‌ماڵه‌ی په‌رته‌وی زۆر نیگه‌رانن.
شایانی باسه كه له ماوه‌ی ٢ مانگی ڕابردوودا زیاتر له ٧٠ کەس لە کوردستان له شاره‌كانی شنۆ، سنه، مه‌ریوان، مه‌هاباد، نودشه، سه‌قز، بۆكان، سه‌وڵاوا، سه‌رده‌شت، دێوڵان و … ده‌سبه‌سه‌ر بۆ ژووری ئینفرادیی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات یان ئیتلاعاتی سپا گواستراونه‌ته‌وه كه چاره‌نووسی زۆربه‌یان ناڕوونه.