وته‌بێژی هێزی نیزامیی ئا‌مریكا له عێراق ده‌ڵێ لە نزیك به ١٠٠ هه‌زار میلیشیای شیعه له‌م وڵاته نزیك به ٨٠ هه‌زار كه‌سیان له لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتیوانیان لێ ده‌كرێ.
كاربه‌ده‌ستانی نیزامیی ئا‌مریكا له‌م بابه‌ته‌وه زۆر نیگه‌رانن و ده‌ڵێن ئه‌وانە هاوکات دژی ئامریكان و له ناوچه‌شدا سه‌رچاوه‌ی توندوتیژیی تایفین.
به قسه‌ی ژێنراڵ كریس گارور، وته‌بێژی هێزه‌كانی نیزامیی ئا‌مریكا له عێراق، له سەرده‌می به‌هێزبوونی داعش له عێراق، ژمارەی هێزه‌كانی شیعه چەکدارەکان لەم وڵاته بۆ زیاتر له ١٠٠ هه‌زار كه‌س زیادی کردوە.
گارور دەڵێ هه‌موو ئەو هێزانە له لایه‌ن كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه پشتیوانیان لێ ناكرێ، به‌ڵكوو بەشی هەرە زۆریان واتە نزیك به ٨٠ هه‌زار كه‌سیان لەو وڵاتە نیزیکن و بڕیار لە ئێران وەردەگرن.
هێندێك له كارناسان له‌سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌ن كه ژمارەی ئه‌م هێزانه‌ی كه له لایه‌ن ئێرانه‌وه چەکدار کراون و پشتیوانیان لێده‌كرێ زیاتر لهوەندەیە کە باس کراوە و سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی ئۆباما بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه ئێران جێی ئا‌مریكا له دا بگرێتەوە.