كومیته‌ی ئیمدادی خومه‌ینی کە بەپێی قانوون دەبێ هاوكاریی ماڵیی بنەماڵە هه‌ژارەکانی سه‌ر به‌م كومیته‌یه بكا، به‌ڵام هێندێك له كارمه‌ندانی به مه‌به‌ستی سوئیستفاده‌ی جینسی هاوكاریی ژنان و كچان ده‌كه‌ن.
سه‌رۆكی نوێی كومیته‌ی ئیمداد له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ مووچه‌ی کەسانی ژێر چاوەدێریی ئەو کۆمیتەیە له ساڵی ٩٥دا به ڕه‌سمی ڕایگه‌یاند كه بوودجه‌ی پێشنیاركراوی ده‌وڵه‌ت بۆ مه‌جلیس بۆ كه‌میته‌ی ئیمداد سه‌دی ٧ زیادی كردوه كه له‌م سه‌دی 7 مووچه‌ی كارمه‌ندانیش سه‌دی ١٢ چۆتە سەرێ و به‌م پێیه‌ش شتێک بە مووچه‌ی مانگانەی ئەو یارمەتیخوازانە زیاد نابێ.
به‌ڵام ئەوانە هەموو شتێک نین و كۆمه‌ڵێك باسی دیكه له‌م كومیته‌یه‌دا هه‌یه كه بۆته سوننه‌ت و عورف، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه كارمه‌ندانی ئه‌م كومیته‌یه بێوە ژنان و كچان به مه‌به‌ستی ئیستفاده‌ی جینسی به‌كار دێنن.
به‌پێی ئاماری ڕه‌سمی نزیك به ٢٨٠ هه‌زار کەسی ته‌مه‌ن ١٥ بۆ ١٨ له ژێر چاودێریی ئه‌م كومیته‌یه دان. هەروەها كومیته‌ی ئیمداد ٢٧ هه‌زار سه‌رپه‌رستی بنه‌ماڵه‌ی خوار ١٨ ساڵە هه‌یه كه به‌شێكی به‌رچاو لەوان كچانی ته‌ڵاقدراوی کەم تەمەنن. هەروەها به‌گشتی یه‌ك میلیۆن ژنی سه‌په‌رستی بنه‌ماڵه‌ی لە ژێر چاودێریی کۆمیتەی ئیمداددا هەن و ئەوەش بواری بۆ بەشێکی زۆر لە کارمەندەکانی ئەو کۆمیتەیە ڕەخساندوە کە بە نیاز و مەبەستی خراپ لەگەڵیان بجووڵێنەوە.
کۆمیتەی ئیمدادی ئێران لە ژێر چاوەدێریی ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران دایە و لەگەڵ ئەوەشدا خامنەیی بەرپرسی كۆمه‌ڵێك بنیاتی ده‌وڵه‌مه‌ندی دیکەی وه‌ك بنیادی موسته‌زعه‌فان، ستادی جێبه‌جێكردنی فه‌رمانی ماده‌ی‌١٠٠ی ئیمام، بنیادی به‌ره‌كه‌ت، ئاستانی قودسی ڕه‌زه‌وی، قه‌رارگای خاته‌مولئه‌نبیایە، به‌ڵام زۆربه‌ی داهاتی ئەو کۆمیتەیە و یارمه‌تییەی بە خەڵکی هەژاری ژێر چاوەدێریی کۆمیتە دەکرێ لەلایەن کەسانی خێرخوازەوە دابین دەکرێ.
به‌پێی دوایین ئاماری ساڵی ٩٢، ئێرانییه‌كان مانگانه‌٢١ میلیارد تمه‌ن پاره وه‌ك خێر و سه‌ده‌قه له ی کۆمیتەی ئیمداد دەکەن و ئه‌مه‌ش جیا له یارمه‌تییه‌کانی خواردن و كاڵاكانه كه خێرخوازان بۆ ئه‌م كومیته‌یه‌ی ده‌نێرن.