تیمی دانەوە کەونارناسییەکانی سەردەشت کە دەستیان بە کۆڵین و دانەوەی ناوچەی مێژوویی باڵان کردوە، دەڵێن لە توێژەنەوەکانیان هەندێ بەڵگە و ئاسەواری هەزارەی یەکەمی پێش زایینیان دەست کەوتوە.
یوسف فەلاحیان لەو دانەوە و پشکنینەدا کۆمەڵێک سواڵەت و کەلوپەلی بەردینیان دۆزیوەتەوە و واوێدەجێ کە ئەو کەلوپەلانە ئی سەردەمێک بێ کە بە فەرهەنگی ئەشکانییەکان ناسراوە، بەڵام بۆ ئەوەش نابێ دڵنیا بین، چونکی ئەوانەی دۆزراونەتەوە پێوەندییان بەو ئاسەوارانە هەیە کە لە تەپۆڵکەی مێژوویی ڕەبەتدا بیندراونەتەوە.
ئەو دەڵێ هیچ دوور نییە ئەو ناوچەیە پێچەوانەی تەپۆڵکەی ڕەبەت کە شوێنی دامەزرانی مانایی و ئاشوورییەکان پیشان دەدا، شوێنی نیشتەجێبوونی خەڵکی ئاسایی ئەو سەردەمە بووبێ، لە هەر حاڵدا دەکرێ ئەو ئاسەوارانە ئی ٢٦٠٠ تا ٣٠٠٠ ساڵ لەوە پێش و ئی سەردەمی چاخی چواری ئاسن و ئەشکانییەکان بن.
یوسف فەلاحیان بەرپرسی تیمی دانەوە کەونارناسییەکانی سەردەشت دەڵێ کۆنترین ئاسەواری دەستهاتوو لە پێنج ناوچەی پشکنینکراو لە ساڵی رابردوو لە تەپۆڵکەی باغی بووە کە مێژوویەکەی بۆ ٨٠٠٠ ساڵ لەوە پێش دەگەڕێتەوە.
ئەو گوتی هەموو ئەو ئاسەوار و کەلوپەلانەی لەو شوێنانە دۆزراونەتەوە ڕادەستی ئیدارەی میراتی کلتووریی ورمێ کراون.