وەزیری بەرگریی ڕووسیە ڕایگەیاند كە فڕۆکە جەنگییەکانی ئەم وڵاتە بۆ هێرشكردنەسەر داعش لە سووریە لە بنکەی ئاسمانیی هەمەدان لە ئێران جێگیر كراون.
هەواڵدەریی ڕۆیتێرز وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە دەڵێ كە ئەم بۆمبهاوێژانەی كە لە پایەگای ئاسمانیی هەمەدادان جێگیر كراون لە جۆری “تۆپۆلۆڤ 22″ن.
وەزارەتی بەرگریی ڕووسیە دەڵێ كە بۆمبهاوێژەكانی ئەم وڵاتە ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی پووشپەڕ توانیویانە لە بنکەی ئاسمانیی هەمەدانەوە بفرن و داعش و گرووپی نوسرە لە شارەكانی حەلەب، ئەدلیب و دیرئەلزور بۆمباران بكەن و كۆمەڵێك لە هێزەكانی دەوڵەتی ئیسلامی بكوژن.
لە سەرەتای شەڕی نێوخۆی سووریە، ئەمە یەكەم جارە ڕووسیە بە كەڵكوەرگرتن لە وڵاتی سێهەم هێزەكانی داعش بۆردومان دەكا.
شایانی باسە كە فڕۆكەكانی ڕووسیە بۆ هاتنیان بۆ هەرێمی ئاسمانیی سووریە لە جیاتی 2 هەزار كیلۆمیتر ببڕن ئێستا٧٠٠ كیلۆمیتر دەبڕن و ئەمەش دەبێتەی هۆی ئەوەی كە هێرشەكانی ڕووسیە بۆ سووریە خێراتر و بە تێچوویەكی كەمتر بکرێن.