لە هێرشێكی دوو ڕۆژەی هێزی پێشمەرگەدا ١٠ ئاوایی لە دەورووبەری موسڵ لە هێزەكانی داعش ئەستێندرایەوە.
پانتایی ئەم ناوچەیەی كە هێزی پێشمەرگە ئازادیان كردوە ١٥٠ كیلۆمیترە و لەگەڵ موسڵ دووهەمین شاری گەورەی عێراق ٣٠ كیلۆمیتری مەودا هەیە.
مەسروور بارزانی، یەكێك لە بەرپرسانی نیزامی ـ ئەمنیەتیی هەرێمی كوردستان گوتی، ئەم پێشڕەوییانەی هێزی پێشمەرگە ئاڵقەی گەمارۆی داعش تەنگتر دەكەنەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە لەو هێڕشەدا ١٣٠ کەس لە هێزەکانی داعش كوژراون و ئەگەرچی بە ڕەسمی باس لە شەهیدبوون لە پێشمەرگە نەكراوەم بەڵام بەپێی سەرچاوەیەكی خەبەریی هەرێمی کوردستان لەو عەمەلیاتەدا ٧ پێشمەرگە شەهید بوون.
شایانی باسە کە هێزەكانی عێراقی فیدراڵ لە ئێستادا لە ئامادە باشیدان و ناوچەی باشووری شاری موسڵیان گەمارۆ داوە.