باوکی شەهیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە دێولان کۆچی دوایی کرد.
ڕۆژی شەممە، ٢٣ی گەلاوێژ کاک عەلی ئەکبەر ڕەوشەنی، باوکی شەهید ئەشرەف ڕەوشەنی لە شاری دێوڵان بەهۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
کاک عەلی ئەکبەر کەسێکی نیشتمانپەروەر و بە بیر و باوەڕ بوو و لە هەموو تەمەنیدا سەربەرزانە ژیا و خەڵک و کەسانی دەوروبەری بۆ نیشتماندۆستی هان دەدا.
شەهید ئەشرەف ڕەوشەنی خەڵکی ئاسیاوجۆ، ساڵی ٥٩ لە جادەی سنە _ دێولان گیرا و دوای ماوەیەک لە هەمەدان بە تاوانی ئەندامەتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان ئیعدام کرا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بەو بۆنەیە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری کاک عەلی ئەکبەر دەکا و خۆی بە شەریکە خەمیان دەزانێ.