جێگری بەشی خوێندەوارکردن لە ئیدارەی پەروەردە و فێرکردنی پارێزگای سنە دەڵێ پارێزگای سنە لە ڕووی زۆربوونی کەسانی نەخوێندەوار دووهەمین پارێزگا لە هەموو ئێرانە.
ڕەمەزان یوسفی لە کۆبوونەوەی بەرپرسانی بەشی خوێندەوارکردنی پارێزگادا گوتی بەپێی سەرژمێرییەکانی ساڵی ١٣٩٠، ئاماری سەرجەم نەخوێندەوارەکانی وڵات سەدی ١٥ بووە کە ٩ میلیۆن و ٧٠٠ هەزار کەسیان بە تەواوی نەخوێندەوار بوون و ١١ میلیۆن کەسیشیان خوێندەواریی سەرەتاییان بووە.
ئەو گوتی بەپێی ئەو ئامارە لە ساڵی ٩٠ دا زیاتر لە ٢٠ میلیۆن کەس لە حەشیمەتی ٧٠ میلیۆن کەسیی ئێران نەخوێندەوار و کەم‌سەواد بوون.
یۆسفی بە ئاماژە بەوەی پارێزگای سنە دوای سیستان و بەلوچستان پلەی دووهەمی نەخوێندەواریی لە ئاستی ئێران‌دا هەیە، گوتی: هەر بەپێی سەرژمێرییەکەی ساڵی ٩٠، پارێزگای سنە زیاتر لە ٢٨٦ هەزار نەخوێندەواری بەتەواو مانا و ٢٦٢ هەزار کەسی کەم‌سەوادی بووە.
ڕاگه‌یاندنی ئاماری ٢٨٦ هه‌زار کەسی نه‌خوێنده‌وار له پارێزگای سنە له حاڵێک دایه که هه‌ر به‌پێی ئاماره ڕه‌سمییه‌کان ٢٥٠ هه‌زار که‌سیش له پارێزگای ورمێ نه‌خوێنده‌وارن، ٣٠٠هه‌زار که‌س له پارێزگای کرماشان و ٣٠ هه‌زار که‌س له پارێزگای ئیلام نه‌خوێنده‌وارن.