بانكی جیهانی لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا ڕایگەیاند كە نرخی بێكاریی لاوان لە ئێران سەدی ٤/٢٩ ە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە لە نێو ١٧٤ وڵات كە ێکۆڵینەوەیان لەسەر كراوە، نرخی بێكاریی لاوانی ئێران لە پلەی ١٤٣ دایە.
ڕاگەیاندنی ئەم ئامارە لە حاڵێك دایە كە هێندێك لە كاربەدەستانی ڕێژیم دان بەوەدادەنێن كە نرخی بێكاریی لاوان لە سەدی ٥٠ نزیك بۆتەوە.
حەمیدڕەزا فولادگەر، ئەندامی مەجلیس ڕۆژی ٦ی پووشپەڕی ساڵی ٩٥ گوتی لاوانی ئێران نیوە بەنیوەیان بێكارن. لە لایەكی دیكە هەواڵدەریی فارس سەربە سپای پاسداران ئاماری بێكاریی لاوانی سەدی ١١ ڕاگەیاند، بەم حاڵەش هێندێك ڕەقەمی ناڕەسمیش نرخی بێكاریی لاوان بە سەدی ٢١ مەزندە دەكەن بەڵام ئەم بەشەی ئامار جێی نیگەرانییە كە بێكاری لە سەرووی سەدی ٥٠ بێ و ئەمەش بە قەیرانێکی گەورە دادەنرێ.
هەروەها ڕاوێژكاری سەرۆكی ڕێكخراوی بەڕێوەبەری و پلاندانانی ڕێژیم لە پارێزگای كۆهگیلویە و بویر ئەحمەد دانی بە بێكاریی زیاتر لە نیوەی لاوانی ئەم پارێزگایە كرد و گوتی نرخی بێكاری لە نێو لاوانی ١٥ تا ٢٥ ساڵ لەم پارێزگایە لە سەدی ٥٠ نزیك دەبێتەوە.