حاجی مەلەک کەریمیان، دایکی شەهید محەممەد عوسمانی لە گوندی لەیلانێ کۆچی دوایی کرد.
حاجی مەلەک کەریمیان دایکێکی دڵسۆز و کەسێکی حیزبخۆشەویست بوو، ئەو جیا لەوەی دایکی شەهیدێکی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بوو، سێ کوڕی دیکەشی بەناوەکانی تاهیر و شەریف و حوسێن پێشمەرگە و لە ڕیزی تێکۆشەرانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان دان.
حاجی مەلەک هەموو هیوا و ئاواتی ژیانی سەرکەوتنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان و وەدیهاتنی خەونی کوڕە شەهیدەکەی بوو.
هەر بەو بۆنەیە دوانیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە، ٢٤ی گەلاوێژ رێوڕەسمێکی پرسە و سەرەخۆشی لە ناوەندی 2ی کوردستان بەبەشداریی سەدان کەس لە کادر و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بەڕێوە چوو.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی حاجی مەلەک کەریمیا سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری لە ڕەبەت، بە تایبەت هاوڕێیانی پێشمەرگەکان کاک تاهیر و کاک شەریف عوسمانی و کاک حوسێن عوسمانی لە دەرەوەی وڵات دەکا و خۆی بە شەریکە خەمیان دەزانێ.