لە کرماشان و ئیلام بە چالاکیی بەرینی تەبلیغاتی، ٢٥ی گەلاوێژ، یادی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەرز ڕاگیرا.
ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکڕاتی کورستان لە کرماشان بەبۆنەی هاتنەوەی سالڕۆژی دامەزرانی حیزبە خۆشەویستەکەیان بە چالاکیی تەبلیغی رێزیان لە ٧٠ ساڵ خەبات و تێکۆشانی حیزبەکەیان گرتوە و لەگەڵ ئامانجەکانی حیزب پەیمانی وەفایان نوێ کردۆتەوە.
ئەو شوێنانەی لە کرماشان چالاکیی تەبلیغییان تێدا کراوە بریتین لە: گەڕەکەکان و دەورووبەری سەراب، کەسرا، شەهرەکی موعەللیم و زیباشار.
لە شاری سنەش لە ئاوایی تەوریوەر بە نووسینی دروشمی تەبلیغی یاد و بیرەوەریی ٢٥ی گەلاوێژ بەرز ڕاگیراوە.
کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزب دێموکڕات لە درێژەی ئەو ڕاپۆرتەدا دەڵێ لە شاری ئیلامیش لە گەڕەکی هانیوان و زانکۆی ئازادی ئیلام چالاکیی تەبلیغی کراوە، هەروەها لە شارەکانی گیلانغەرب، ئەیوان و سرابلەش بە چالاکیی تەبلیغی یادی ٢٥ گەلاوێژ، سالڕۆژی دامەزرانی حیزب بەرز ڕاگیراوە.
کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکڕات بەو بۆنەیە دەسخۆشی لەو ئەندام و هەڵسوڕاوانەی حیزب لە کرماشان، سنە و ئیلام کردوە و دەستخۆشی بۆ ناردوون.