ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لە بانە، نەغەدە و پیرانشار بەبۆنەی هاتنەوەی ٢٥ی گەلاوێژ، ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان چالاکیی تەبلیغییان کرد و بەرەو پیلی ئەو ڕۆژە مێژووییە لە مێژووی بزووتنەوەی کورد لە کوردستانی ئێران چوون.
لەو چالاکییە تەبلیغییانەدا بە بڵاوکردنەوەی وێنە و تڕاکت و دروشمی تەبلیغیی حیزب یاد و بیرەوەریی دامەزرێنەرانی حیزبی دێموکڕات بەرز ڕاگیراوە و ڕێز لە ٧١ ساڵ خەبات و تێکۆشانی هەمەلایەنەی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بۆ سەرخستنی دۆزی کورد لە ئێران نراوە.
ئەو شوێنانەی کە لە بانە چالاکیی تەبلیغییان تێدا کراوە بریتین لە:
جادەی بانە _ سەردەشت، بڵواری بازارچی، گەڕەکی تەوەکولی، سەرپرد، دەورووبەری پرسی بێنزینفرۆشەکان و کەوپێچی خوارێ.
لە ناوچەی مەیدانانی بانەش لە بەرزاییەکانی ساوان پشتی شاخی ئەحمەد ئاڵای کوردستان هەڵکراوە و لەو شوێنانە چالاکیی تەبلیغی کراوە:
گوندی خواجوامێر، جادەی هۆمەرەساڵ، جادەی وشکەدەرێ، گوندی ساوان، کانی ساردکێ.
هەروەها لە شاری مەهاباد و لە چەند جاری بەردەوامدا بەبۆنەی هاتنەوەی ٢٥ی گەلاوێژ، ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان چالاکیی تەبلیغی کرا و ئەمجارەیان لە گوندی سەهۆڵان و خاتوونباغ یاد و بیرەوەریی دامەزرانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بەرز ڕاگیراوە.
لە نەغەدەش لە مەنتیقەی حاجی خدر و دەوروبەری مزگەوتی بلالی حەبەشی چالاکیی تەبلیغی کراوە.
کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بەو بۆنەیە دەسخۆشی لەو کۆمەڵە تێکۆشەرەی حیزب لە شارەکانی نەغەدە، مەهاباد و بانە کردوە و بە گەرمی سڵاوی بۆ ناردوون.