ئامارەکان باس لەوە دەکەن کە لە ماوه‌ی ٥ مانگی ڕابردوودا زیاتر له ٥٣ کۆڵبەری کورد لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی کوردستان به ده‌ستی هێزه ئینتزامییەکان و سپای پاسدارانی رێژیم كوژراوان و برینداربوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی به‌رگریكارانی مافی مرۆڤ له كوردستان، کوژران و برینداربوونی ئەو ٥٣ كۆڵبه‌رە لە حاڵێک دایە کە هیچ دامودەزگایەکی ڕەسمیی حکومەت وەک دەزگای قه‌زایی و هێزی ئینتزامی و هێزه‌كانی سپای پاسداران، به‌رپرسایه‌تیی ئه‌م کردەوانەیان وه‌ئه‌ستۆ نه‌گرتووه و سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایه‌تیی نوێنه‌رانی كورد له مه‌جلیس، ده‌وڵه‌ت ئاماده نییه، گوێ له قسه‌ی ئەوانیش بگرێ كه باس له كوژران و برینداركردنی كۆڵبه‌ران و ته‌نانه‌ت كوشتنی ئه‌سپی ئه‌م كاسبكارانه ده‌كەن.
كوژران و برینداركردنی زیاتر له ٥٠ كه‌س له كۆڵبه‌رانی كورد له ماوه‌ی ٥ مانگدا له حاڵێك دایه كه هه‌موو ساڵێ كۆمه‌ڵێك له‌م كۆڵبه‌رانه له لایه‌ن هێزه‌كانی هه‌نگی سنوور ده‌كوژرێن و هێندێك جار بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م كه‌سانه‌ش لە ترسی ئازار و ئەزیەتی زیاتری دامودەزگاکانی رێژیم بێده‌نگە لە کوژرانی ئازیزەکانیان ده‌كه‌ن و ناویان له هیچ شوێنێكی تۆماری ناكرێ.
بەپێی گێڕانەوەی شایەتحاڵەکان ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ده‌وڵه‌ت لە كاسبكاران و كۆڵبه‌رانی كورد له‌سه‌ر سنووره‌كان بێ هیچ ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوەختە یان ته‌قه‌ی ئاسمانی ده‌كرێ. له لایه‌كی دیكه‌ش بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م قوربانیانه تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ هیچ شكایه‌تییه‌كیان بۆ نه‌چۆته‌سه‌ر و ته‌نانه‌ت هێندێك جار پاره ئەو گوللەیەش کە خەڵکەکەیان پێ کوشتووە، لە بنەماڵەکانیان وەردەگیرێتەوە و وێڕای ئەو سووکایەتی و شکاندنە جه‌ریمه‌ی نه‌غدیش دەکرێن.