دوو كچه لاوی كورد کە له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی ڕێژیمەوە ده‌سبه‌سه‌ر كراون، چاره‌نووسیان ناڕوونه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤ له كوردستان، ڕۆژی ١٥ی ڕه‌شه‌ممه‌ی زستانی ڕابردوو كچێكی خه‌ڵكی شاری بۆكان به ناوی مه‌نیژه فاتحی له لایه‌ن هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات ده‌سبه‌سه‌ر کراوە و تا ئێستاش چاره‌نووسی نادیاره.
به‌همه‌ن فاتحی، باوكی مه‌نیژه ڕایگه‌یاندوە كه تا ئێستا چه‌ند جار سه‌ردانی ناوه‌نده قه‌زایی و ئه‌منیه‌تییەکانیان كردوه به‌ڵام هیچ وه‌ڵامێكیان نه‌داونەتەوە و ته‌نانه‌ت شوێنی ڕاگیران و هۆكاری ده‌سبه‌سه‌ركانیشی ئاشکرا ناکەن.
له لایه‌كی دیكه سه‌حه‌ر فه‌یزی كچی مسته‌فا كه ڕۆژی ٢٣ی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعات له شاری سه‌قز ده‌سبه‌سه‌ر كرا، ئەویش تا ئێستا چاره‌نووسی ناڕوونه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٣ی پووشپه‌ڕی ساڵی ٩٥ هێزه لیباس شه‌خسییه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات ئه‌م خوێندكاره ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵه‌یان ده‌سبه‌سه‌ر کرد و لەگەڵ بردنی خۆی دەستیان بەسەر به‌شێك له كه‌لوپه‌له تایبه‌تییه‌كانی وه‌ك كتێب، له‌پ تاپ و موبایله‌كه‌ی داگرت.
شایانی باسە لە ماوەی بەهار و هاوینی ئەمساڵ‌دا هەر نەبێ ٥٠ کەس لە لاوان و چالاکانی کورد لە شار و ناوچە جیاجیاکانی کوردستان دەسبەسەر کراون کە هێشتا چارەنووسی زۆر لەوان یەکلا نەبۆتەوە و هێشتا لە زیندانەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دان.