سه‌ره‌ڕای ئەو شك و گومانەی سه‌رۆكی ڕێكخراوی به‌ندیخانه‌ی ورمێ لە ئێعدامەکانی ڕۆژی ١٩ی گەلاوێژی ورمێ وەڕێی خستبوو، پاش تێپه‌ڕبوونی ٣ ڕۆژ، سه‌رۆكی دادگوسته‌ریی پارێزگای ورمێ ئێعدامكردنی محه‌ممه‌د عه‌بدوڵاهی و ٥ كه‌سه‌كه‌ی دیكه‌ی پشتڕاست کردەوە.
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٠ی گه‌لاوێژ، سه‌رۆكی به‌ندیخانه‌كانی پارێزگای ورمێ جێبه‌جێكردنی حوكمی ئه‌م ٦ كه‌سه وه‌رۆ خسته‌وه، به‌ڵام ڕۆژی شه‌ممه سه‌رۆكی دادگوسته‌ریی ورمێ كۆتایی به‌م شك و گومانانه هینا و گوتی هه‌ر ٦ كه‌سیان سه‌رله به‌یانیی ڕۆژی ١٩ی گه‌لاوێژ ئێعدام كراون.
محه‌ممه‌د عه‌بدوڵاهی ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ، خێزاندار و خه‌ڵكی شاری بۆكان به تۆمه‌تی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ خودا له ڕێگه‌ی ئه‌ندامبوونی یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كانی به‌رهه‌ڵستكاری كۆماری ئیسلامی له لایه‌ن لقی 1ی دادگای شۆڕش له شاری مه‌هاباد دادگایی و حوكمی ئێعدامی به‌سه‌ردا سه‌پا.
جێبەجێکرانی حوکمی ئێعدامی ئەو لە حالێک‌دا بوو کە ناوبراو دوو مانگ پێش بۆ ماوەی زیاتر لە مانگێک مانی لە خواردن گرت و کاربەدەستانی زیندان بەو بەڵێنەی پێداچوونەوە بە حوکمەکەیدا دەکرێ مانگرتنەکەیان پێ شکاند، بەڵام چەند ڕۆژ دواتر لە داریان دا.