وه‌زیری دادگوسته‌ری وێڕای ئاماژه به زۆریی به‌ندكراوان و گیروگرفتی بێهداشت لە زیندانەکانی وڵات‌دا گوتی، یه‌كێك له هۆكاره‌كانی نه‌خۆشییەکان لە بەندیخانەکان بێ شك زۆربوونی به‌ندكراوانه.
مسته‌فا پوورمحه‌ممه‌دی، له‌باره‌ی بارودۆخی بێهداشت و ده‌رمانی نێو به‌ندیخانه‌كان دانی بەوە دانا کە، به‌ندكراوان له بواری بێهداشتییەوە له بارودۆخێکی یه‌كجار خراپ‌دا ده‌ژین. ئەو گوتی به‌ندیخانه‌كان به بوودجه‌ی خۆیان ناتوانن کێشەی بێهداشت و ده‌رمان لە زیندانەکاندا چاره‌سه‌ر بكه‌ن، بۆیە پێویستە به‌ندی و گیراوەکان بۆ نه‌شته‌رگه‌ری و چاره‌سه‌رییه‌كانیان بیمه بكرێن.
وەزیری دادگوستەری لە درێژەدا گوتی کە پێویسته بوودجه‌ی گشتی بۆ ده‌رمانگا و كاروباری بێهداشتی زیندانه‌كان دابین بكرێ به‌ڵام له ساڵی ڕابردووه تا ئێستا وه‌زاره‌تی بێهداشت بۆ خۆی گیروگرفتی بوودجه‌ی هه‌یه و بۆیەش نەیتوانیوە یارمه‌تیی زیندانه‌كان بدا.
ناوبراو له‌باره‌ی هۆكاری ناله‌باریی بارودۆخی بێهداشتیی به‌ندكراوان وه‌بیری هێنایه‌وه كه یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی پڕحه‌شیمه‌ت بوونی زیندانه‌كانه‌و، گوتی كاتێك هه‌ر ژوورێك ١٥ تا ٢٠ كه‌سی تێدایه ئه‌گه‌ر یەکیان نه‌خۆش بكه‌وێ سروشتییە هه‌موو تووشی ئه‌م نه‌خۆشیه بن و بیگرنه‌وه.