فه‌رمانده‌ی ده‌ریایی بوشێهر ڕایگه‌یاند كه گاڕدی ده‌ریایی عه‌ره‌بستان دەستی بەسەر ٤ به‌له‌می ئێرانی داگرتوە. ئه‌م به‌له‌مانە ١٦ كه‌سیان له‌سه‌ر بووە و دەگوترێ له كاتی ماسی گرتندا به هه‌ڵه سنووری ئاوی ئه‌م ولاته‌یان به‌زاندوه.
سه‌رهه‌نگ ئه‌میر خوسره‌وی ڕایگه‌یاند كه ٣ به‌له‌م و لێنجێكی ماسیگرتنی ئێران له لایه‌ن گاڕدی ده‌ریایی عه‌ره‌بستان ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوە. ئەو گوتی ئه‌م ١٦ كه‌سەی لەسەر بەلەمەکان بوون زیندوون، به‌ڵام تا ئێستا چاره‌نووسیان ناڕوونه.
شایانی باسە عه‌ره‌بستان پێشتریش چه‌ند به‌له‌می دیكه‌ی ئێرانی له ئاوه‌كانی نزیك به یه‌مه‌ن و به‌حره‌ین ڕاگرتبوو، ئه‌م به‌له‌مانه له حاڵی گواستنه‌وه‌ی چه‌كوچۆڵ بۆ شیعه‌كانی ئه‌م وڵاتانەدا بوون.