یەکەم میداڵی زێڕی ئەم دەورەیەی ئۆلەمپیک بەناوی وەرزشکارێکی کوردەوە تۆمار کرا.
کیانووش رۆستەمی، کێشهەڵگری کوردی خەڵکی کرماشان کە نوێنەرایەتیی ئێران لە کێبرکێیەکانی ئۆلەمپیکی ٢٠١٦دا دەکا، بە بەرزکردنەوە و ڕاگرتنی کێشی٢١٧ کیلۆ دا توانی میداڵی زێڕی ئەو پێشبركییە لە کێشی ٨٥ کیلۆدا وەدەست بێنێ.
ئۆلەمپیکی ڕیۆی٢٠١٦ بە بەشداریی٢٠٧ وڵات لە وڵاتی بریزێل بەڕێوە دەچێ.
کیانووش ڕۆستەمی لەگەڵ ئەو سەرکەوتنە مێژووییەدا توانیی دوو ڕێکۆردی نوێێ جیهانی و ئۆلەمپیکی لە حاڵەتی دوو زەربدا بە ناوی خۆی تۆمار بکا.
شایانی باسە میداڵی زێڕی ئەو وەرزشکارە کوردەی خەڵکی کرماشان شازدەهەمین میداڵی زێڕی مێژووی وەرزشیی ئێران لە ئۆلەمپیکەکانە.