بەرپرسی کارخانەی ئیزۆگامی ئابدانان ڕایگەیاند کە تەنیا کارخانەی ئیزۆگامی ئەو شارەی پارێزگای ئیلام لە ئاگردا سووتا.
مرادی گوتی: لەو ئاگرەدا کە بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی لەو کارخانەیە کەوتۆتەوە، هەر هەموو کارخانەکە بە تەواوی سووتاوە. ئەو دەڵێ پێوەندییان بە ناوەندی ئاگرکوژێنەوەی شار گرتوە، بەڵام دوای چەند سەعات جا گەیشتوونەتێ و ئەوەش بووە هۆی ئەوەی کارخانەکە یەکسەر بسووتێ و ببێتە خەڵووز.
کارخانەی ئیزۆگامی ئابدانان کە لە شارۆچکەی سەنعەتی لە بەشی ” سەراوباغ”ی ئەو شارە هەڵکەوتوە، دوای ماوەیەکی زۆر ڕاوەستان سەرلەنوێ وەکار کەوتبۆوە، بەڵام بەهۆی ئەو ڕووداوە دیسانەکەش لە کار وەستا و تێدا چوو، بەوەشک کۆمەڵێک کرێکار کە لەوێ کاریان دەکرد بێکار بوون.
شایانی باسە کە هێشتا هۆکاری ئەم ئاگرکەوتنەوەیە ڕانەگەیەندراوە.