لە شاری دێولان چالاکییەکی ژینگەپارێزی لاوانی ئەم شارەی لە دەوری یەک کۆ کردەوە.
دۆینێ هەینی، ٢٢ی گەلاوێژ کۆمەڵێک لە ژینگەخۆشەویستەکانی شاری دێولان بە دروشمی “پاراستنی ژینگە، پاراستنی ژیانە” لە پارکی لالەی ئەو شارەدا چالاکییەکی پاکو خاوێنیی ئەو شوێنەیان بەڕێوە برد.
ئەوەی لەو چالاکییەدا جێی سەرنج و مایەی خۆشحاڵی بوو، بەشداریی کچان و منداڵان بوو کە بە دڵەوە هاتبوون بۆوەی بەشیان بەو چالاکییەوە هەبێ.