بە هۆی تەقەی هێزە ئینتزامییەکانی سەر بە پایەگای تورجان ژنێک گیانی لە دەست دا.
دوانیوەڕۆی ڕۆژی پێنج شەممە ٢١ی گەلاوێژ، هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم لە تورجان، لە نزیک گوندی شاریکەند تەقەیان لە ئۆتۆمبیلێکی جۆری سێ ئێف کردوە و لەو ڕووداوەدا ژنێکیان کوشتوە.
ئەو ژنە کوردە ناوی ژاڵە قادرزادە، کچی حاجی سەعید و تەمەن ٣٦ ساڵە، خەڵکی سەردەشت بووە.
کوشتنی ئەو ژنە لە کاتێکدایە کە هەر هەمان ڕۆژ لە سنووری شابەددینی بانەش کاسبکارێک بە ناوی بێژوان مستهفا، تهمهن ٢٠ ساڵ خەڵکی شابەددینی باشووری کوردستان کەوتە بەر دەسترێژی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی و گیانی لێ ئەستێندرا.