پاركی ته‌فریحیی تایبه‌ت به ژنان له شاری مه‌ریوان كرایه‌وه.
فۆئاد كه‌ریكی، شاره‌داری شاری مه‌ریوان وێڕای ئاماژه به كرانه‌وه‌ی ئەو پارکە گوتی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م پاڕه‌كه‌ی ژنان هەبوونی پیستی دووچه‌رخه‌لێخوڕین، زه‌ویی بێدمینتۆن، به‌سكێتباڵ، والیباڵ، پینگ‌پۆنگ، شه‌تره‌نج، شه‌قامی قیرتاو، شوێنی جلگۆڕین، سێرویسی بێهداشت و شوێنی پشوودانە و تایبەت بۆ کچان و ژنانە.
هه‌واڵی كرانه‌وه‌ی پاركی تایبه‌ت به ژنان له شاری مه‌ریوان له حاڵێكدا بڵاو دەکرێتەوە كه ماوه‌یه‌ك چەند حەوتوویەکە پۆلیس ئیزنی به ژنان نه‌داوە كه له شوێنه گشتییه‌كانی دووچه‌رخه لێ‌بخوڕن و ئەوەش ناڕه‌زایه‌تیی زۆری خه‌ڵكی لێكه‌وتۆته‌وه.