ڕۆژنامه‌ی باخته‌ر له وتارێكدا باسی لەوە کردوە کە منداڵانی كار بۆ ئه‌وه‌ی كه نه‌یه‌نه سه‌رشه‌قامه‌كان، لەلایەن ڕێکخراوێکەوە سه‌ریان ده‌تاشن و بێ‌ڕێزییان پێ ده‌كه‌ن. ڕۆژنامەی باختەر بە تەواوی ئاماژه‌ی به ناوی ئه‌م ڕێكخراوه‌یە نەکردوە، بەڵام وێدەچێ مەبەستی بێهزیستی بێ.
سەرتاشینی منداڵانی سەرشەقام لە کاتێک دایە كه سه‌رۆكی ڕێكخراوی بێهزیستیی ئێران سه‌باره‌ت به منداڵانی كار به‌ڵێنیی داوه له مانگی داهاتووڕا ئه‌م منداڵانه كۆ بکرێنەوە و لە شوێنە پەروەردەیی و فێرکارییەکاندا ڕێک بخرێن ده‌كه‌ینه‌وه. ئەوان ئیدیعایان کردوە کە لەوە به‌دواش نایەڵن منداڵانی کار لەسەر شەقامەکاندا ببیندرێن.
منداڵانی كار له‌م گرووپە و دەستەیەن كه له بواری كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه زیانیان بەر كه‌وتووه و له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا به هۆی قه‌یرانی ئابووری لە ئێران ئه‌م دیاره‌ده‌یه بەردەوام پەرەی سەندوە.
شایانی باسە له دوایین ڕۆژه‌كانی ساڵی ڕابردوو بەرپرسی شورای شاری تاران گوتی به‌پێی دوایین ئاماره‌كان ته‌نیا له شاری تاران ١٣ هه‌زار منداڵی كار هه‌یه، ئەوە لە حاڵێکدایە کە ئامارە سەربەخۆکان دەڵێن ژمارە و ئاماری ڕاستەقینەی منداڵانی کار و سەرشەقام زۆر لەوەندە زیاترە.