سەنتەری كورده‌كانی دانیشتووی وڵاتی ئاڵمان ڕایگەیاندوە كه سه‌ركوته‌كانی پاش كودیتای ناسه‌ركه‌وتووی توركیه زیاتر بوون و شیمانه‌ی ئه‌وه ده‌كرێ كه به سه‌دان هه‌زار كوردی باكووری كوردستان داوای په‌نابه‌ری له وڵاتی ئاڵمان بكه‌ن. ڕاپۆرتەکان باس لەوە دکەن کە له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا ڕێژه‌ی په‌نابه‌رانی كورد له وڵاتی ئاڵمان به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبۆته‌وه.
عه‌لی تۆپڕاك، سه‌رۆكی ناوەندی كورده‌كانی دانیشتووی وڵات ئاڵمان به ڕۆژنامه‌ی “دی ڤۆڵت”ی راگەیاندوە کە له ماوه‌یه‌كی كورتدا به ده‌یان هه‌زار كه‌س داوای په‌نابه‌ری له وڵاتی ئاڵمان ده‌كه‌ن و له‌وانه‌یه له درێژخایەندا ژمارەی ئه‌م كه‌سانه له سه‌دان هه‌زار كه‌س تێپه‌ڕێ.
به‌قسه‌ی تۆپڕاك هه‌ر ئێستا به هۆی سیاسه‌تی سه‌ركوتی ده‌وڵه‌تی توركیه زیاتر له ٥٠٠ هه‌زار كوردی ئه‌م وڵاته خاكی خۆیان به‌جێ هێشتووه و دوای كودیتای ١٥ ژۆئیه سه‌ركوتكردنی خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته زیاتر له پێشوویەه به هۆی فشاره‌كانی ده‌وڵه‌ت خه‌ڵك ناچاره خاك و زێدی خۆیان به‌جێ بێڵن.
تۆپڕاك هه‌روه‌ها ده‌ڵێ ده‌وڵه‌تی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه كه كورده‌كانی وڵاتی خۆی ده‌ربكا و له جیاتی ئه‌وان په‌نابه‌رانی سووریه جێگیر بكا و له‌م ڕێگه‌یه‌وه شاره كورده‌كانیش داگیر ده‌كا.
كوردانی باكووور دووهه‌مین نه‌ته‌وه له وڵاتی توركیه‌ن. به قسه‌ی سه‌رۆكی كانوونی كورده‌كانی توركیه، ئه‌م وڵاته له ماوه‌ی سه‌د ساڵی ڕابردوودا توانیویه‌تی ئه‌رمه‌نی و یونانییه‌كان له خاكی ئه‌م وڵاته وه‌ده‌ربنێ.
ئه‌م سیاسهتمەدارە كورده کە ئه‌ندامی حیزبی دێموكرات مه‌سیحی ئاڵمانه، لە درێژەدا داوای له ده‌وڵه‌تی ئاڵمان كردوه لە هەمبەر سیاسه‌تی سهركوتكهرانەی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغاندا ناڕه‌زایه‌تی ده‌رببڕن.
ئیداره‌ی كۆچبه‌رانی ئاڵمان ڕایگه‌یاندوه كه له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ژمارەی په‌نابه‌رانی كوردی توركیه هەر دێ و زیاد دەکا و له ١٧١٩ كه‌سی خەڵکی توركیه کە پاش كودیتاکە داوای په‌نابه‌رییان كردوه ١٥١٠ كه‌سیان كورد بوون.