قه‌یرانی ئابووریی ئێران ڕووی لە سەنعەتە گه‌وره‌کانی به‌رهه‌مهێنانی کردوە. ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش باس له داخرانی گه‌وره كارخانه‌ی تواندنه‌وه‌ی ئاسنی ئیسفه‌هان ده‌كرا و ئێستا بە ڕەسمی ڕاگەیەندرا کە کە ئه‌م كارخانه‌یه‌ش وه‌رشكست بووە.
بەپێی قسەی بەڕێوەبەریی کارخانەی ئاسن تواندنەوەیی ئیسفەهان زیانی كه‌ڵه‌كه‌بوونی ئەو كارخانه‌یە نزیك به دوو به‌رابه‌ری بڕی سه‌رمایەی تۆمار كراوه و دەگوترێ کە ئه‌م كارخانه‌یه بڕی‌١٥١٣ میلیارد تمه‌نی زیان لێكه‌وتووه.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته گه‌وره كارخانه‌ی تواندنه‌وه‌ی ئاسنی ئیسفه‌هان له ماوه‌ی سێ مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا نه‌یتوانیوه له قه‌یرانی ئابووری ده‌رباز ببێ و هه‌ر بۆیه ٣٠٠ میلیارد تمه‌نی دیكه‌ش به زیانه‌كانی ئه‌م كارخانه‌یه‌وه زیاد بووه و زیانی ئه‌م شیركه‌ته ڕێك دووبه‌رابه‌ری سه‌رمایه‌كه‌یه‌تی و قه‌رزی ئه‌م شیركه‌تەش ٦٥٨ میلیارد تمه‌ن ڕاگه‌یه‌ندراوه.
“كارخانه‌ی ئاسن تواندنەوەی ئیسفه‌هان” نزیك به ١٥ هه‌زار كرێكار ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ كاریان تێدا ده‌كرد، به‌ڵام زستانی ساڵی ڕابردوو هێزی كاریی ئه‌م كارخانه‌یه‌ش لە کەمی دا و زۆر له كرێكاره‌كانی ده‌ركران و له مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵیش ٣٠٠ كرێكاری خانه‌نشینی ئەو کارخانەیە به هۆی نه‌دانی پاره‌ی بیمه‌ی ده‌رمانیی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
بەپێی زانیارییەکان بیمه‌ی ده‌رمانیی٤٦ هه‌زار خانه‌نشینکراوی ئەو کارخانەیە نه‌دراوه.
شایانی باسە كاربه‌ده‌ستانی پله‌به‌رزی ئه‌م شیركه‌ته دابه‌زینی داواكارییه‌كانی بازاڕ، هێزی مرۆیی زیادە و کۆنبوونی تێكنۆلۆژیی کارخانەکە به هۆكاره‌كانی وه‌رشكستبوونی ئه‌م شیركه‌ته دەزانن.