کاسبکارێکی کوردی باشووری کوردستان لە ناوچەی بانە بە تەقەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی گیانی لە دەست دا.
ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٠ی گه‌لاوێژ له پایه‌گای ماڵهدۆمهوه ته‌قه له بازاڕی شابه‌دین کراوە، ئەوەش لە حاڵێکدا كه خه‌ڵكی كاسبكار و بازاڕیی زۆری لێدەبێ.
بەپێی ڕاپۆرتی پەیامنێری کوردستان و کورد لەو دەستڕێژەی هێزەکانی رێژیم‌دا کەسێک بە ناوی بێژوان مسته‌فا، ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ خەڵکی شابەدینی باشووری کوردستان سێ گوللەی بەرکەوتووە و کوژراوە.