نوێنه‌ری خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد له یه‌كه‌م قسەکردنی لە مەجلیس‌دا ڕه‌خنه‌ی توندی له كرده‌وه‌كانی ده‌وڵه‌ت گرت.
جه‌لال مه‌حموودزاده له كۆبوونه‌وه‌ی ئاشكرای ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی مه‌جلیس ڕوو به سه‌ركۆمار گوتی: جەنابی سەرکۆمار، خه‌ڵكی كوردستان و به تایبه‌ت خه‌ڵكی مه‌هاباد سه‌دی ٨٦ی ده‌نگه‌كانیان له هه‌ڵبژاردنی ساڵی ٩٢ به جه‌نابت دا و ئێستا لە كاتی جێبەبێ کردنی واده و به‌ڵێنییه‌كانی تیپەڕیوە.
ناوبراو له درێژه‌دا گوتی پێترۆشیمیی مەهاباد تەنیا پڕۆژەیەکە کەدوای هاتنە سەر کاری کۆماری ئیسلامی لە مەهاباد لێدراوە و قەرار بوو خەڵکی بێ‌کاری مەهاباد و ناوچە کاری تێدا بکەن، کەچی کەمترین کەسی خەڵکی ناوچەی تێدا دامەزراوە.
مه‌حموودزاده باسی ئەوەشی کرد کە به بیانووی بووژاندنه‌وه‌ی گۆلی ورمێ فشاێکی زۆر خراوەتە سەر جووتیارانی ئه‌م ناوچه‌یه و زۆربه‌ی باغ و ڕه‌زه‌كانی ده‌شتی مه‌هاباد به بڕیاری هەڵە و چەوتی ستادی بووژاندنه‌وه‌ی گۆلی ورمێ خەریکە وشك دەبن.
نوێنەری مەهاباد لە بەشێکی دیکەی قسەکانی پەڕژایە سەر داخرانی کشت و سەنعەتی مەهاباد و باسی لە بێکاریی دەیان کرێکاری ئەو کۆمەڵەیە کرد و لەو پێوەندییەدا کارکردی دەوڵەتی بردە ژێر پرسیار.
مه‌حموودزاده له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌وی به دروستكردنی ناوچه‌ی ئازاد له مه‌هاباد كرد و به داواكارییه دێرینه‌كانی خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه‌ی زانی و گوتی له لایه‌حه‌ی ده‌وڵه‌ت له پێوه‌ندیی ناوچه‌ی ئازاد‌دا هیچ باسێک له مه‌هاباد نەکراوە..
نه‌هاتنه‌دیی به‌یانییه‌ی حەسەن ڕوحانی له پێوندی له‌گه‌ڵ مه‌زهه‌ب و نه‌ته‌وه‌كان و كه‌میی ته‌ختی نه‌خۆشخانه‌کان لە مەهاباد به‌شێكی دیكه‌ی ڕه‌خنه‌كانی نوێنه‌ری شاری مه‌هاباد بوون.