کچە قوتابییەکانی شێناوێ كه ٤ ساڵ پێش ئێستا جارێک سووتان بەڵام لە ماوه‌ی ئەو ٤ ساڵه‌دا بەردەوام له ئاگری كه‌مته‌رخه‌مییەکانی كاربه‌ده‌ستانی ڕێژیم‌دا دەسووتێن، دەڵێن ئاواتیان ئەوەیە له هه‌ڕه‌تی لاوەتیدا جوانییەکانیان بۆ بگەڕێتەوە.
كچانی شێناوێ ده‌ڵێن لە سه‌ره‌تادا ئێمه‌یان بۆ چاره‌سه‌ری بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌کی تایبه‌تی دەبرد به‌ڵام دوو ساڵ زیاترە دەمانبەنە نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ده‌وڵه‌تی و لەو کاتەوە ڕه‌وتی‌دەرمان و چاره‌سه‌ری ئێمه به باشی ناچێتە پێش و ئه‌گه‌ر وه‌ك ئێستا پێمان ڕابگه‌ن پیر ده‌بین و چاك نابینه‌وه.
یه‌كێك له پزیشكانی گرووپی ده‌رمانکردنی ئەو کچانە دەڵێ له دوایین كۆبوونه‌وه‌ی كاربه‌ده‌ستانی وەزارەتی بێهداشت پاش باسكردن له‌سه‌ر ناردنی ئه‌م كچانه بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، بە وەرگرتنی ڕه‌زامه‌ندیی بنه‌ماڵه‌كانیان بڕیار درا نه‌خۆشخانه‌كانی ئێران بە ئیمکاناتی نوێ تەیار بکرێن و بۆ ده‌ره‌وه نه‌نێردرێن، به‌ڵام ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ ئه‌وه‌ش هه‌ر له چوارچێوه‌ی قسه‌دا مایەوە.
ماوه‌یه‌ك له‌وه پێش نوێنه‌ری شاری پیرانشار له مه‌جلیس باس له ناردنی ئه‌م كچانه بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات كرد و گوتی ئێستا له هه‌وڵی خۆ ئاماده‌كردن دان و قه‌راره ١٢ كه‌سیان ڕۆژی ١٣ گه‌لاوێژ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی پزیشكی بێنه تاران، به‌ڵام پاش هاتنی ئه‌وان نەک هەر بەڕێی دەرەوە نەکران، تەنانەت پشکنین و چارەسەری مانگانەشیان بۆ نەکرا.