وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئا‌مریكا ڕۆژی ڕابردوو ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی خۆی له‌باره‌ی ئازادیی ئایین له جیهاندا بڵاوكرده‌وه و له‌م ڕاپۆرته‌دا ده‌ڵێ هه‌ر وه‌ك ساڵانی پێشوو پێشێلکردنی مافی كه‌مینه مه‌زهه‌بییه‌كان له وڵاتی وه‌ك ئێران درێژەی هەیە.
ئانتۆنی بلینكێن، جێگری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئا‌مریكا له پرێس‌كۆنفرانسێكدا گوتی پێشتر ڕاپۆرته‌كانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئا‌مریكا تایبه‌ت به وڵاتان بوو، بەڵام ئێستا وێڕای هەندێ لە وڵاتان کۆمەڵە گرووپێکی تیرۆریستیی وه‌ك داعش، ئه‌لقاعیده، ئه‌لشه‌باب و بوكۆحه‌رام‌یش پێشێلکاریی مافە ئایینییەکانی خەڵکانی دیکە دەکەن.
له به‌شی پێوه‌ندیدار به پێشێلکردنی مافی کەمایەتییە مه‌زهه‌بییه‌كان له ئێران، ڕاپۆرتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئا‌مریكا سه‌ره‌تا ئاماژه‌ی به ئێعدامكرانی ٢٠ كه‌س به تۆمه‌تی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ خودا كرد و دوایە ده‌ڵێ هەموو ئێعدامكراوه‌كانی کوردی سوننی مه‌زهه‌ب بوون.
ڕاپۆرتی ده‌وڵه‌تی ئا‌مریكا له زمان ناوه‌ندی به‌ڵگه‌كانی مافی مرۆڤی ئێران ده‌ڵێ تا كۆتایی ساڵی ٢٠١٦، لانیكه‌م ٣٨٠ كه‌س له كه‌مینه مه‌زهه‌بییه‌كان له به‌ندیخانه‌كانی ئێران پەستاوتراون كه نزیك به ٢٥٠ كه‌سیان سوننی مه‌زهه‌ب، ٨٢ كه‌سیان به‌هایی، ٢٦ كه‌سیان مه‌سیحی و ١٦ كه‌سه‌كه‌ی دیكه‌ش سۆفی و ٢كه‌سیش زه‌رتۆشتین.