دایکی شەهیدێکی حیزبی دێموکڕات لە بانە کۆچی دوایی کرد.
شەوی دووشەممە، ١٨ی گەلاوێژ دایە گەوهەر مستەفازادە، دایکی شەهید شەریف شێخە بەهۆی پیری و نەخۆشی ماڵاوایی لە ژیان کرد.
شەهید شەریف شێخە لە سەرەتای هەڵگیڕسانی شەڕ لە کوردستان لە ساڵی ٥٨ لە مەیدانی شەڕ لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێراندا شەهید بوو.
ناوەندی راگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە چاوی وەفا دەڕوانێتە خزمەتەکانی دایە گەوهەر و بەبۆنەی مەرگی سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری دەکا و خۆی بە شەریکە خەمیان دەزانێ.