کۆمیسیۆنی لێکۆڵینەوە و فێرکردنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لە بەرەبەری ٢٥ی گەلاوێژ، ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکڕات سمینارێکی بۆ کاک سمایل شەڕەفی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان پێک هێنا.
لەو سمینارەدا کە ڕۆژی چوارشەممە، ٢٠ی گەلاوێژ بە بەشداریی دەیان کەس لە کادر و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان گیرا، کاک سمایل شەڕەفی باسەکەی لەژێر ناوی “حیزبی دێموکرات، وه‌ک کلتوور و دامه‌زراوه” پێشکێش کرد.
ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی لە سەرەتای باسەکەیدا باسی لە بەستێنەکانی دروستبوونی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان کرد و گوتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان شوناسی تاکی کوردی لە شوناسێکی عەشیرەیی و خێڵەکی گۆڕی و شوناسی نەتەوەیی پێبەخشی.
کاک سمایل شەرەفی گوتی: به گه‌ڕانه‌وه بۆ بنیاتنانی ئه‌و هێما و ده‌سکه‌وته نه‌ته‌وه‌ییانه‌ی که تا ئێستایش وه‌ک شوناس و هۆڤییه‌تی نه‌ته‌وه‌یی، هه‌موو تاکێکی کورد بوونی خۆی و نه‌ته‌وه‌که‌ی پێیانه‌وه پێناسه ده‌کا، ڕاستی ئه‌و ئیدیعایه‌مان باشتر بۆ ده‌سه‌لمێندرێ که، ده‌بێ حیزبی دێموکرات گه‌وره‌تر له حیزبێک خوێندنه‌وه‌ی بۆ بکرێ.
ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی لە درێژەدا گوتی: حیزبی دێموکراتی کوردستان وه‌ک دامه‌زراوه‌یه‌کی گشتگیری خاوه‌ن پڕۆژه‌ی نه‌ته‌وه‌یی به خوێندنه‌وه بۆ سه‌رجه‌م بواره‌کانی چۆنییه‌تی ته‌قوییه‌ت‌کردنی پڕۆژه‌ی نه‌ته‌وه‌یی، هه‌وڵی داوه هاوته‌ریب له گه‌ڵ به‌ره‌وپێشبردنی جووڵانه‌یه‌وه‌یه‌کی مافخوازانه‌ی سیاسی، کار له سه‌ر پێوەرەکانی دیکه‌ی ئه‌م پرۆژه مه‌زنه نهتهواییهتییه بکا. هه‌ر بۆیه هه‌ر به‌دوای دامه‌زرانی کۆماری کوردستاندا و ته‌نانه‌ت پێشتریش، به بایه‌خه‌وه کار له سه‌ر لایه‌نی کلتووری و پرسی زمان و چۆنییه‌تی رێکخستنی پێوەندییە کۆمه‌ڵایه‌تییەکان؛ به دانانی قانوون و رێسای تایبه‌ت ده‌کا.
ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی لە درێژەی باسەکەیدا باسی لە کلتووری جێخراوی حیزبی دێموکراتی کوردستان کرد و گوتی بە پێچەوانەی هێز و رێکخراوی ویشکی سیاسی _ تەشکیلاتی، لە حیزبی دێموکرات دا رەفتارەکان بوونەتە بەشێک لە کلتوور.
ئەو گوتی: حیزبی دێموکرات بۆ ئه‌ندامه‌کانی ته‌نیا “که‌ره‌سه”یه‌ک نیه بۆ گه‌یشتن به ئامانجێکی دیاریکراو. لێره‌یشدا حیزب بۆته کلتوور و باوه‌ڕ و پێناسه، که هیچ ئه‌ندامێکی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه بۆی ناکرێ حاشا له‌م “ریشه”یه بکا. حیزبی دێموکرات بۆته “ئه‌رزش” و “به‌ها”یه‌کی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی که سه‌ره‌ڕای هه‌مووی ئه‌م وابه‌ستته‌بوونه‌ی ئه‌ندامانی پێی، دیسان دووره له به پیرۆز زانین و ته‌قه‌دووسگه‌رایی.
کاک سمایل شەرەفی لە کۆتایی باسەکەیدا تیشکی خستە سەر ئەو هه‌زینه و تێچووانه‌ی که ئه‌مڕۆکه حیزبی دێموکراتیان کردۆته باوه‌ڕ و پێناسه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ک و بۆ باوه‌ڕمه‌ندانی بۆته بنه‌ماڵه‌یه‌کی پڕ له به‌ها و ئه‌رزش. ئەو گوتی هه‌ر له ده‌سپێکی ئه‌م وه‌زیفه قورس و گرانه‌وه، سه‌رۆک کۆماری کوردستان، پێشه‌وای مه‌زنمان قازی محه‌ممه‌د له پێناو چه‌سپاندنی ئه‌م هێماو ده‌سکه‌وت و به‌هایانه‌دا و، بۆ چێ‌کردنی یاده‌وه‌رییه‌کی هه‌رگیز له‌بیرنه‌کراو، سه‌ربه‌رزانه گیانی فیدای خه‌ڵکه‌که‌ی کرد.
له درێژه‌ی ئه‌م رێگا دوور‌و درێژه پڕ له شانازییه‌دا، دوو رێبه‌ری لێهاتوومان شه‌هیدان؛ دوکتور عه‌بدولره‌حمان قاسملوو و دوکتور سادق شه‌ره‌فکه‌ندی وێڕای هه‌زاران پێشمه‌رگه گیانیان له‌م پێناودا به‌خت کرد. هه‌ر له‌م پێناوه‌دا خه‌ڵکی کوردستان که هه‌ر وه‌ک گوتمان ئه‌م حیزبه بۆته به‌شێک له بوونیان، زۆرترین هه‌زینه‌یان بۆ داوه. که‌وابوو ئه‌م دامه‌زراوه فکری، سیاسی و کلتوورییه هه‌روا به بێ هه‌زینه نه‌یتوانیوه ببێته باوه‌ڕ و ئه‌رزش و پێناسه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌م خه‌ڵکه.
لە بڕگەی کۆتایی سمینارەکەشدا کۆمەڵێک لە بەشداران ڕاوبۆچوونی خۆیان لەسەر ئەو بابەتە هێنایە بەرباس و کە لەلایەن کۆڕگێرەوە وەڵامیان درایەوە.