له شه‌ڕ و تێكهه‌ڵچوونه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی نێوانی لایه‌نه‌كانی سووریه‌دا ٥ ئه‌ندامی سپای پاسداران له حه‌له‌ب كوژران.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌لعه‌ره‌بیه، یه‌كێك له كوژراوانی سپای پاسداران ئه‌فسه‌رێك به ناوی عه‌لی نه‌زه‌ری، جێگری فەرماندەی گوردانی حه‌مزه له تیپی تایبه‌تیی ئه‌لمێهدی له شاری جێهڕۆم بووه.
هه‌مان سه‌رچاوه دهڵێ٤ ئه‌ندامی دیكه‌ی سپای پاسداران به ناوه‌كانی غوڵام‌حوسێن مووسه‌وی، فه‌رید كاویانی، محه‌ممه‌دحه‌سه‌ن قاسمی و ناسر جه‌لیلی ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵ له ڕه‌وتی ئازادكردنی به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب بە دەستی ئۆپۆزیسیۆنی سووریه‌وه كوژران.
شایانی باسە کە تا ئێستا هەرنەبێ ١٤٥٠ کەس لە هێزەکانی سپای پاسداران کە زیاتر لە نیوەی ئەوان چەکدارە کرێگرتە ئەفغانی و پاکستانییەکان بوون، لە شەڕی نێوخۆیی سووریەدا کوژراون.