لە حاڵێکدا ساڵ نییە رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە قوتابخانەکان لە ئێران بەهۆی سۆبەی نەوتی ڕوو نەدا، کاربەدەستانی وەزارەتی پەروەردە دەڵێن به هۆی تەرخاننەکردنی بوودجه ١٠٤ هه‌زار سۆبەی نه‌وتی له پۆله‌كانی خوێندن دەمێننەوە.
سه‌رۆكی ڕێكخراوی نۆژه‌نكردنه‌وه، په‌ره‌پێدان و كه‌لوپه‌لی قوتابخانه‌كان گوتی ئه‌گه‌ر بوودجه‌یان بدرێتێ، له ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا ده‌توانن هه‌موو ١٠٤ هەزار سۆبە نه‌وتی و گازییه‌كان لە قوتابخانەکان کۆکەنەوە و سیستمی گەرمکەرەوەی ستانداریان بۆ دابین بکەن.
موڕته‌زا ڕه‌ئیسی له دووهه‌مین ڕۆژی كۆبوونه‌وزه‌ی بەرپرسان و به‌ڕێوه‌به‌رانی ئیدارەکانی فێركردن و په‌روه‌رده‌ی سه‌رانسه‌ری ئێران كه ئێستاش درێژەی هەیە، گوتی: ١١ هه‌زار و ٢٠٠ پۆلی خوێندنی نوێی ستاندارد له ساڵی ڕابردوودا ڕادەستی ئیداره‌ی فێركردن و په‌روه‌رده کراوە و ئه‌گه‌ر بوودجه‌ش ته‌رخان بكرێ، ٥ هه‌زار و ٥٠٠ پۆلی دیكه‌ش تا ده‌سپێكی خوێندنی ئه‌مساڵ ڕادەستی ئه‌م ئیداره‌یه دەکرێ.
سه‌رۆكی ڕێكخراوی نۆژه‌نكردنه‌وه، په‌ره‌پێدان و كه‌لوپه‌لی قوتابخانه‌كانی ئێران گوتی له ساڵی ٩٢ زیاتر له ٢١١ هه‌زار پۆلی خوێندن به كوره‌ی نه‌وت و گاز گه‌رم ده‌كران به‌ڵام له‌وەندەیە لە ١٠٧ هه‌زار پۆلی خوێندن ئه‌م سۆبانە هه‌ڵگیراون. ئەو ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر بوودجه‌یان بدرێتێ ١٠٤ هه‌زار پۆلی دیكه‌ی خوێندن له بواری سیستمی گه‌رمگرنه‌وه بەڕۆژ ده‌كه‌ن.
ناوبراو نەیشاردەوە کە خێرخوازان له ساڵی ٩٤دا زیاتر له‌٨٤٠ میلیارد تمه‌نیان یارمه‌تیی وەزارەتی پەروەردە كردوه و سه‌دی ٣١ی پڕۆژه نیوه‌چڵه‌كان به هاوكاریی خێرخوازان ته‌واو كراون.