كاربه‌ده‌ستانی قه‌زایی ورمێ ڕۆژی ڕابردوو جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامی محه‌ممه‌د عه‌بدوڵاهی‌یان پشتڕاست کردەوە، بەڵام سه‌رەڕای چوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی، به‌ڵام كاربه‌ده‌ستانی به‌ندیخانه بە دەستی بەتاڵ بەڕێیان کردنەوە.
كاربه‌ده‌ستانی قه‌زایی و ڕێكخراوی زیندانه‌كان جگه له پێنه‌دانه‌وه‌ی ته‌رمی محه‌ممه‌د به بنه‌ماڵه‌كه‌یان ڕاگەیاندوە كه ئیزنی ئەوەیان پێنادرێ کە ڕێوڕه‌سمی پرسه و سه‌ره‌خۆشیی له هیچ مزگه‌وتێک بۆ دابنێن، ئه‌مه له حاڵێكدایه كه پارێزه‌ری محه‌ممه‌د عه‌بدوڵاهی تا دایین ساته‌كانی جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كه‌ی سه‌باره‌ت به ناعادڵانه‌بوون و تێنه‌په‌ڕاندنی ڕه‌وتی قه‌زایی ناڕازیەتیی دەردەبڕی و داوای ڕاگرتنی حوكمی ئێعدامه‌كه‌ی كردبوو.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نیزیك به بنه‌ماڵه‌ی عه‌بدوڵڵاهی ده‌ڵێ سه‌رۆكی به‌ندیخانه به‌یانیی ڕۆژی ڕابردوو به بنه‌ماڵه‌ی محه‌ممه‌دی گوتبوو كه ته‌رمی محه‌ممه‌دمیان بۆ نه‌خۆشخانه‌ی خومه‌ینی ناردووە بچن وه‌ری بگرنه‌وه. نه‌خۆشخانه‌ش داوای به‌ڵگه‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌یان لێ ده‌كا. كاتێك ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ دادگا بۆ لقێكیان ده‌نێرن كه هیچ پێوه‌ندیی به كاره‌كه‌ی ئه‌وانه‌وه نییه و له‌وێش پێیان ده‌ڵێ كوڕه‌كه‌تان ئێعدام كراوه بچن له ماڵی خۆتان پرسه‌ی بۆ دابنێن؛ به‌ڵام ته‌رمی كوڕه‌كه‌تان ناده‌ینه‌وه.
محه‌ممه‌د عه‌بدوڵاهی به‌ندكراوی سیاسیی به‌ندیخانه‌ی ورمێ له‌گه‌ڵ ٦ به‌ندكراوی دیكه به‌یانیی ڕۆژی ١٨ی گه‌لاوێژ ئێعدام كران.