به‌شێكی هه‌ره زۆری خه‌ڵكی مه‌ریوان بۆ ناڕەزایەتی‌دەربڕین بە قه‌ده‌غه‌كرانی دووچه‌رخه‌سواری بۆ ژنان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. ئەوان ڕۆژی ڕابردوو له شه‌قامی ستادیۆمه‌وه تا زرێباری به دووچەرخە ئه‌م مه‌ودایه‌یان بڕی و بەو جۆرە پێداگرییان لەسەر چەوتبوونی ئەو بڕیارەی دەوڵەت کردەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی پەیامنێری کوردستان و کورد هێزه ئه‌منیه‌تی و لیباس شه‌خسییه‌كان کە له شه‌قامه‌كان بڵاوببوونه‌وه، هێرشیان کردۆتە سەر خه‌ڵك و له‌م نێوەدا دوو كه‌س به ناوه‌كانی سه‌لاح عارفی و شه‌راره مه‌حموودی ده‌سبه‌سه‌ر كران.
هێزی ئینتزامی له شاری مه‌ریوان له ماوه‌ی یه‌ك مانگی رابردوودا پێشیان به دووچەرخەسواری ژنان و كچان گرتوە و پێیان ڕاگه‌یاندوون به هۆی پەرەسەندنی ئەو دیاردەیە له نێو خه‌ڵكدا ئەوەیان لێ قەدەغە دەکرێ و ئه‌گه‌ر ژنان و كچان به دووچه‌رخه‌وه له شه‌قامه‌كان ببیندرێن ده‌ستبەسەر دەکرێن.
پێویست به ئاماژه‌یه كه لاوان و ژنانی مه‌ریوان له هه‌مبه‌ر ئه‌م بڕیاره چەوتەی هێزی ئینتزامی له‌م شاره ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه و تا ئێستا خۆڕاگرییان کردوە.