به‌ختیار مێعماری، به‌ندكراوی سیاسیی كورد له به‌ندیخانه‌ی سنه هه‌ڕه‌شه‌ی جێبه‌جێكردنی حوكمی ئێعدامەکەی لێكرا.
به‌پێی راپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافه‌كانی مرۆڤ له كوردستان به‌ختیار مێعماری له ماوه‌ی حه‌وتووی ڕابردوودا داوای مه‌ره‌خه‌سی کردبوو و گوتبووی ئەگەر مەرەخەسیی نەدرێتێ مان له خواردن ده‌گرێ، بەڵام سه‌ره‌ڕای وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌ی داواكەی پێیان ڕاگه‌یاندووه كه لهمەودا ئه‌گه‌ر پێوه‌ندیی بە به‌ندكراوانی غه‌یره سیاسی هەبێ یان مان له خوارن بگرێ، حوكمی ئێعدامه‌كه‌ی جێبه‌جێ ده‌كرێ.
به‌ختیار مێعماری ته‌مه‌ن ٤١ ساڵ و خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان له پارێزگای سنه‌یه و له ڕێكه‌وتی ١٣ی گه‌لاوێژی ساڵی ٨٩ ده‌سبه‌سه‌ر و له دادگای شۆڕش له شاری مه‌ریوان به سه‌رۆكایه‌تیی قازی لۆتفی حوكمی ئێعدامی به‌سه‌ردا سه‌پا.