لە شاری مەریوان بە نارنجۆک هێرش کرایە سەر ماشێنێکی هێزە ئینتیزامییەکان.
ئێوارەی درەنگ وەختانی ڕۆژی سێشەممە، ١٩ ی گەلاوێژ دوو ماتۆڕسوار لە
نیوان مزگەوتی مەلابیسارانی و ستادیۆمی وەرزشیی مەریوان نارنجکێکیان خستە نێو ماشێنێکی سەمەندی هێزە ئینتیزامییەکان.
لەو هێرشەدا هەر سێ سەرنشینەکەی سەمەندەکە بە توندی بریندار بوون کە ئێستا لە نەخۆشخانە لە ژێر چاوەدێریی پزیشکی دان و دەگوترێ حاڵی دوو کەس لەوان زۆر خراپە.
بەپێی ڕاپۆرتی پەیامنێری کوردکاناڵ ئەو دوو ماتۆڕ سوارە لە کاتی هاویشتنی نارنجۆکەکە بۆ نێو هێزە ئینتیزامییەکانی رێژیم گوتویانە ” مەریوانتان لێ دەکەین بە دۆزەخ”.