لە درێژەی شەپۆلی خۆکوژییەکان لە کوردستان ژنێکی دیکە لە مەهاباد کۆتایی بە ژیانی هێنا.
ڕۆژی دووشەممە، ١٨ی گەلاوێژ ژنێک لە مەهاباد کە چەند مانگێک بوو ژیانی هاوبەشی پێکهێنابوو، بەهۆی ناڕوون خۆی کوشتووە.
ناوی ئەو ژنە پەریسا عەلیزادە ڕاگەیەندراوە و لە گەڕەکی باغی سەفا خۆی خنکاندوە.
خۆکوژیی پەریسا لە مەهاباد لە حاڵێک دایە کە هەر ئەم حەوتوویە لە شاری مەهاباد کرێکارێکی تەمەن ٤٣ ساڵی خەڵکی مەهاباد بە ناوی ئەنوەر ئازوەر کە خێزاندار و دانیشتووی گەڕەکی پشت تەپ بوو، کۆتایی بە ژیانی هێنا و لە شاری جوانرۆش کەسێک بە ناوی (م . ک) لە کۆڵانی بەهار ژمارە ٧ خۆی کوشت.
جێی باسه لە کاتێکدا لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا ئاماری خۆکوژییەکان لە کوردستان زیادی کردوە کە ناوەندە حکوومەتییەکان هیچ هەڵوێستو کاردانەوەیەکیان بۆ دۆزینەوەی هۆکار و پاڵنەرەکانی ئەو خۆکوژییانە نەبوە.
کارناسانی کۆمهڵایهتی دهڵێن هەژاری، بێکاری و نەبوونی دەرەتانی کار لە کوردستان بە کۆمەڵێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی خۆکوژی دادەنرێن و لە پارێزگا كوردەكان، ئیلام، كرماشان، سنە، ورمێ و لۆڕستان ئاماری بێكاریو خۆكوژیی لە ئاستێكی بەرز دان.