به هۆی رووداوێکی هاتووچووی دڵته‌زێن ١٢ که‌س کۆڵبه‌ری خه‌ڵکی ئاوای “ده‌ره‌ناخێ”ی سه‌ر به شاری مه‌ریوان که به‌دوای پەیداکردنی پاڕوه نانێکی سه‌ربه‌رزانه بوون بۆ ماڵ و منداڵیان، بوونە قوربانی.
له‌م ڕوداوه دڵتهزێنەدا کە ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە، ١٨ی گەلاوێژ ڕووی دا، چوار که‌سیان بە ناوەکانی حاجی سەعید ئابەست، ئەسعەد کەریمی، مەحموود باخە و عەدنان کەریمی گیانیان لە دەست دا و ٩کەسی دیکەش بە سەختی بریندار بوون.
ئەو ڕووداوە بەهۆی پێکدادانی دوو ئوتومبیلی توویتا لەگەڵ یەکتری ڕووی داوە.