جێگری چاودێری، هه‌ڵسه‌نگاندن و گه‌ره‌نتیی كوالیتی زانكۆی فه‌رهه‌نگیانی ئێران گوتی ئاماره ڕه‌سمییه‌كان دەریدەخەن كه نزیك به ٨ میلیۆن دەرچووی زانكۆ له ئاستی ئێران‌دا بێكارن.
غوڵامڕه‌زا كیانی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له تاران گوتی ئاماره ڕه‌سمییه‌كانی ئه‌مه نیشان ده‌ده‌ن كه له ئاستی ئێران‌دا نزیك یه ٨ میلیۆن دەرچووی زانكۆ هەلی کارکردنیان دەست نەکەوتوە، به‌ڵام قسه لێره دایه کە ئەوە له‌گه‌ڵ چ مه‌نتقێكی ده‌گونجێ كه‌سانێك کە له باشترین زانكۆكانی ئێران‌دا ده‌رسیان خوێندبێ ئێستا دەبێ بێکار بن و لە هیچ کوێ کاریان دەست نەکەوێ؟
ئابووریناسان ده‌ڵێن هه‌موو ساڵێ لانیكه‌م ٨٠٠ هه‌زار كه‌سی نوێ لە ئێران دێنە بازاڕه‌كانی كار، بەڵام بازاڕی کاری ئێران وه‌ڵامده‌ری ئه‌م هه‌مووه بێكاره‌ی نییه. هه‌روه‌ها ئێران بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ بێكاری كۆنتڕۆڵ بكا و نرخه‌كه‌ی دابه‌زێنێ ده‌بێ ساڵانه زیاتر له یه‌ك میلیۆن هەلی کاری پێك پێنێ، له حاڵێكدا كه له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا به شێوه‌ی مام ناوه‌ندی نەیتوانیوە زیاتر له ١٠٠ هه‌زار هه‌لی كاری پێك بێنێ.
ئابووریناسان له‌سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌ن كه ئێران بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی بێكاری، پێویستیی به گه‌شه‌ی ئابووری سه‌رووی سه‌دی 7 هه‌یه به‌ڵام له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا گه‌شه‌ی مام ناوه‌ندیی ئابووریی ئێران لە یه‌ك له سه‌د زیاتر نەبووە.