زیاتر لە ١٠ هیکتاری دیکە لە دارستانەکانی ناوچه‌ی بانه سووتان.
به‌پێی ڕاپۆرتی پەیامنێری کوردستان و کورد ڕۆژی ڕابردوو ئاگر له جه‌سته‌ی دارستانه‌كانی زاگرۆس له ناوچه‌ی قایبه‌رد و سیچانی بانه بهربووە و بەو هۆیەوە چه‌ند هێكتار لەم دارستان و لێڕەواڕانە سووتاون.
سووتانی لێراوار و له‌وه‌ڕگه‌كانی كوردستان له حاڵێكدایه كه كاربه‌ده‌ستانی ڕێژیم هه‌موو جارێ تاوانی ئەوە ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی خه‌ڵك و شوانه‌كانی چیا، به‌ڵام بە قسەی شایەتحالەکان ناوەندە ئه‌منیه‌تییه‌كانی كۆماری ئیسلامی خۆیان بۆ بەربەرەکانی لەگەڵ هاتوچۆ و مانەوەی هێزەکانی پێشمه‌رگه دارستان و له‌وه‌ڕگه‌كانی كوردستان ده‌سووتێنن.