شیرین عیبادی، براوه‌ی خه‌ڵاتی ئاشتیی نۆبێل له نامه‌یه‌كدا ڕوو به به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كیه‌تیی ئورووپا داوای له ناوبراو کردوە كه بۆ وتووێژەکانی مافی مرۆڤ له‌گه‌ڵ ئێران دوو پێشمه‌رجی قه‌ده‌غه‌كرانی سزای ئێعدام ڕێز له ئازادیی بیروڕا دابنێ.
عیبادی له به‌شێكی دیكه‌ی نامه‌کەی‌دا داوای له فێدریكا موگرینی کردوە كه له وتووێژه‌كاندا شێوه‌ی چاودێری به‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ئەو “بەها و بایەخ”ە نێونەتەوەییانە له ده‌ستووری كاری خۆیدا بگونجێنێ.
ناوبراو وێڕای ئاماژه به ڕاپۆرتگه‌لێك له‌باره‌ی ئاماده‌یی ئێران بۆ وتووێژی مافی مرۆڤ له‌گه‌ڵ یه‌كیه‌تیی ئورووپا وه‌بیری هێنایه‌وه كه دوو ئه‌سڵی “قه‌ده‌غه‌كردنی ئێعدا” و “ڕێزگرتن له ئازادیی به‌یان” له‌و بایەخانەن كه یه‌كیه‌تیی ئورووپا زۆر جاران ڕاده‌گه‌یه‌نێ كه “ئاماده نین چاوپۆشی‌یان لێ بكه‌ین.”
به قسه‌ی عیبادی، ئێران زۆرترین سه‌رانه‌ی ئێعدامی له ئاستی جیهاندا هه‌یه و هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك له هه‌واڵنێران، پارێزه‌ران و چالاكانی مالفی مرۆڤی وه‌ك عیسا سه‌حه‌رخیز، ڕۆژنامه‌نووس؛ عه‌بدولفه‌تاح سوڵتانی، پارێزه‌ری دادگوسته‌ری و محه‌ممه‌دسه‌دیق كه‌بوودوه‌ند، سه‌رۆكی مافی مرۆڤی كوردستان؛ به‌هۆی نه‌بوونی ئازادیی بیروڕا” له زیندانه‌كاندا بەند کراون.