گرووپی چاودێرانی مافی مرۆڤ له سووریه كه ناوه‌نده‌كه‌ی له وڵاتی بریتانیایه ڕایگه‌یاند ته‌نیا له ماوه‌ی ٢ مانگی ڕابردوودا ١٠ هه‌زار كه‌س له وڵاتی سووریه كوژراون. ئه‌م ناوەندە دەڵێ ژمارەی گشتیی كوژراوانی شه‌ڕی نێوخۆی سووریە تا ئه‌مڕۆ له ٢٩٠ هه‌زار كه‌س زیاتر ڕۆیشتووە.
گرووپی چاودێرانی مافی مرۆڤ له سووریه ده‌ڵێ له مانگی مارسی ساڵی ٢٠١١ كه شه‌ڕی نێوخۆی سووریه ده‌ستی پێكرد تا كۆتایی مانگی ژووئیه‌ی ئه‌مساڵ ژمارەی كوژراوانی سووریه خۆی لە ٢٩٢ هه‌زار و ٨١٧ كه‌س داوه كه ٨٤ هه‌زار و ٤٧٢ كه‌سیان خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و ١٤ هه‌زار و ٧١١ كه‌سیان منداڵ بوون.
له ڕاپۆرتی گرووپی چاودێرانی مافی مرۆڤ له سووریه‌دا هاتووه ژمارەی كوژراوان له نێو هێزه‌كانی سه‌ربه ده‌وڵه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د تا ئێستا ١٠٤ هه‌زارو ٦٥٦ كه‌س بووه كه له‌م ڕێژه‌یه ٥٧ هه‌زارو ٩٠٩ كه‌سیان سه‌ربازی ئه‌رته‌شی سووریه بوون.
شوناسی ٣ هه‌زار و ٥٩٤ كه‌س کوژراوی دیكه‌ی ئه‌م شه‌ڕه ناڕوونه و هێشتا به هه‌زاران كه‌سی دیكه‌ش ونبوون و چاره‌نووسیان ناڕوونه و، شیمانه‌ی ئه‌وه ده‌كرێ كه له لایه‌ن دوو لایه‌نی شه‌ڕ به دیل گیرابن.