له زیندانی ته‌ورێز پێشیان به دیسان دادگاییكردنی ئیبراهیم عیساپوور گرت.
له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا كاربه‌ده‌ستانی به‌ندیخانه‌ی ته‌ورێز به ئیبراهیم عیساپووریان ڕاگه‌یاندبوو كه وه‌زاره‌تی ئیتلاعات پێشی به داوای پێداچوونەوە بە دادگاییكردنی ناوبراودا گرتوە.
كاربه‌ده‌ستانی به‌ندیخانه‌ی ته‌ورێز پێیان ڕاگه‌یاندوە كه ته‌نیا ڕێگه‌ی وەگەڕخستنەوەی پەروەندەکەت، هاوكاركردنی ئیداره‌ی ئیتلاعاته له ڕیگه‌ی دروستكردنی موسته‌نه‌دی سیاسی پێوه‌ندیدار به “ته‌وابی”یه‌كان.
پێویست به وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كه پێدانی حوكم له قانوونی بنه‌ڕه‌تیی كۆماری ئیسلامیی ئێران له ئه‌ستۆی ده‌زگای قه‌زاییه و وه‌زاره‌تی ئیتلاعات نابێ هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر حوكمی قەزایی و هیچكام له قۆناخه‌كانی دادگاییكردندا هه‌بێ.
ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه كورده ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ له مافی مه‌ره‌خه‌سی بێبه‌شه و ته‌نانه‌ت بۆ یه‌ك جاریشیان بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندانیان نه‌ناردوه.
ئیبراعیم عیساپوور ڕۆژی ١٦ی پووشپه‌ڕی ساڵی ١٣٩٠ له لایه‌ن هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات ده‌سبه‌سه‌ر كرا. ناوبراو له لایه‌ن دادگای شۆڕش له شاری مه‌هاباد به تۆمه‌تی هاوكاریكردنی یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كانی به‌رهه‌ڵستكاری كۆماری ئیسلامی حوكمی ئێعدامی به‌سه‌ردا سه‌پا و له لقی ٣١ی دیوانی باڵای ئێران هه‌مان حوكم ته‌ئیید كرایه‌وه‌و به پارێزه‌ره‌كه‌ی ڕاگه‌یه‌ندرا.
ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه كورده خه‌ڵكی نه‌ڵاسی سه‌ربه شاری سه‌رده‌شته.