حوكمی ئێعدامی محه‌ممه‌د عه‌بدوڵاهی به‌ندكراوی سیاسیی كورد له‌گه‌ڵ ٥ كه‌سی دیكه له به‌ندیخانه‌ی ورمێ جێبه‌جێ كرا.
محه‌ممه‌د عه‌بدوڵاهی له‌گه‌ڵ ٥ كه‌سی دیكه كه به تاوانی قاچاغی ماده‌ی هۆشبه‌ر گیرابوون به‌یانیی ڕۆژی دووشه‌ممه به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی حوكمی ئێعدام بۆ ژووری ئینفرادیان گواستبوونه‌وه، سه‌رله به‌یانیی ئەمڕۆ سێشه‌ممه هه‌ر شه‌شیان پێكه‌وه ئێعدام كران.
كامڕان پووره‌فی، خه‌ڵكی پیرانشار، توحید پوورمێهدی خه‌ڵكی ورمێ، ئه‌میر عه‌زیز، جیهانگیر ڕه‌زه‌وی زاده خه‌ڵكی ورمێ و جوبره‌ئیل كه‌نعانی خه‌ڵكی ورمێ ناوی ٥ كه‌سەکەی دیکە له ئێعدام كراوه‌كانی ئەمڕۆی به‌ندیخانه‌ی ورمێیه.
مسته‌فا ئه‌حمه‌دیان، پارێزه‌ری محه‌ممه‌د عه‌بدوڵاهی دەڵێ لەداردرانی ئەو بێعه‌داڵه‌تی و پێشێلكردنی ئاشکرای قانوونە. ئەو پێشتر داوای له كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی ده‌كا حوكمی ئێعدامكردنی ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه هەڵوەشێنن یان لانیکەم ڕایبگرن هەتا تا ڕه‌وتی پێڕاگه‌یشتن به په‌روه‌نده‌كه‌ی ته‌كمیل بكرێ، به‌ڵام وەڵامی ئەو داوایە نەدرایەوە.
محه‌ممه‌د عه‌بدوڵاهی ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ، خێزاندار و خه‌ڵكی شاری بۆكان به تۆمه‌تی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ خودا له ڕێگه‌ی ئه‌ندامەتی لە یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كانی دژبه‌ری كۆماری ئیسلامی له لایه‌ن لقی ١ی دادگای شۆڕش له شاری مه‌هاباد دادگای كرا و حوكمی ئێعدامی به‌سه‌ردا سه‌پا و حوكمه‌كه‌شی جێبه‌جێ كرا.