پاره‌ی چه‌وه‌نده‌ركارانی پارێزگای كرماشان پاش تێپه‌ڕبوونی نزیك به ساڵێك هێشتا نه‌دراوه و له جیاتی به‌شێك له پاره‌كه‌شیان شه‌كریان پێداون.
له حاڵێكدا پاره‌ی چه‌وه‌نده‌ركارانی ساڵی پێشوو نه‌دراوه کە خەریکە وەرزی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی چه‌وه‌نده‌ری ئه‌مساڵیش دەگاتێ، کەچی به‌شی هه‌ره زۆری پاره‌ی جووتیاران له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه ڕاگیراوه.
كاربه‌ده‌ستانی ڕێكخراوی جیهادی كه‌شاوه‌رزیی پارێزگای كرماشان کزیی بازاڕ و نه‌فرۆشرانی شەکر به هۆكاری دواكه‌وتنی قەرزی جووتیاران ده‌زانێ و ده‌ڵێ، نرخی فرۆشتنی هه‌ر كیلۆیه‌ك شه‌كر له لایه‌ن كارخانه‌ی قه‌ند ٢٣٠٠ تمه‌ن دیاری كراوه و ئه‌م بابه‌ته بۆته‌ی هۆی ئه‌وه‌ی كه به‌رهه‌می جووتیاران كڕیاری نه‌بێ و دانەوەی قەرزەکانیشیان وه‌دوا بكه‌وێ.
کاربەدەستانی پارێزگاش لەلایەکی دیکەوە هۆكاری سه‌ره‌كیی پێنه‌دانی پاره‌ی جووتیاران بۆ نیوه‌داخرانی كارخانه‌كانی قه‌ندی ئه‌م پارێزگایه ده‌گه‌ڕێنه‌وه و ده‌گوترێ كارخانه‌كانی قه‌ند پاره‌ی پێویستیان له‌به‌ر ده‌ستدا نییه كه قه‌رزی چه‌وه‌نده‌ركارانی پێ بده‌ن و تا ڕاده‌یه‌كیش بۆ پینه‌دانی یارانه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
كاربه‌ده‌ستانی جیهادی كه‌شاوه‌رزی ده‌ڵێن به‌پێی بڕیاره‌كانیان ده‌بوا بۆ هه‌ر كیلۆیه‌ك چه‌وه‌نده‌ر ٣٠٠ تمه‌ن وه‌ك یارانه به كارخانه‌ی قه‌ند بدرێ له حاڵێكدا كه ساڵی پێشوو هیچ یارانه‌یەکیان نەدراوەتێ.