کچی شەهید عەبدوڵلا خزری لە بنەخەڵەفی سەردەشت بەهۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی پەیامنێری کوردستان و کورد ڕۆژی یەکشەممە، ١٧ی گەلاوێژ، خاتوو هۆما خزری، کچی شەهید عەبدوڵلا خزری ماڵاوایی لە ژیان کرد.
خاتوو هۆما جیا لەوەی کچە شەهیدێکی حیزبی دێموکڕات بوو، بۆ خۆیشی نیشتمانپەروەر و حیزب خۆشەویست بوو. هەروەها دوو خوشکی دیکەشی بە ناوەکانی سنوور و مەهتاب لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکڕات دان و خاڵێکیشی بە ناوی عەلی ئیراننژاد لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستاندا شەهید بووە.
جێی بیرهێنانەوەیە کە شەهید عەبدوڵلا خزری ساڵی ١٣٧٠ی هەتاوی شەهید بووە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بەبۆنەی مەرگی ناوەختی خاتوو هۆما سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری دەکا و خۆی بە شەریکە خەمیان دەزانێ.